ئەمریکا، بەریتانیا، ئوردن، سعودیە، قەتەر هەوڵدەدەن زیاتر لە ١٠٠ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئێرانی بوەستێنن

ئێران زیاتر لە ١٠٠ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئاراستەی سەر رژێمی سەهیۆنی کرد. ئەمریکا، بەریتانیا، ئوردن، عەرەبستان و قەتەر لە پێناو پاراستنی ئاسمانی رژێمی سەهیۆنی هەوڵ دەدەن بۆ ڕێگریکردن لەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانانە.
دوابەدوای ئەو هێرشانەی رژێمی سەهیۆنی، ئێران بە نیشاندانی هێزی خۆڕاگری خۆی لە ناوچەکە، تۆڵەی بەرفراوانی لە دژی رژێمی سەهیۆنی ئەنجام دا.
بەپێی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوەکانی ئێرانەوە دەستکەوتوون، ئێران لە چەند کاتژمێری رابردوودا زیاتر لە ١٠٠ فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی دژ بە رژێمی سەهیۆنی ناردووە.
بەو پێیەی هێزی ئاسمانی هەندێک وڵاتی ناوچەکە بۆ پشتیوانی لە بەرگری ئاسمانی رژێمی سەهیۆنی هەنگاویان هەڵگرت.
لە حاڵێکدا کە هێزی ئاسمانی شاهانەی ئوردن بۆ پاراستنی ئاسمانی رژێمی سەهیۆنی فڕۆکەی جێتی ناردووە، هەروەها عەرەبستان، قەتەر و ئەمریکاش بۆ دەستێوەردان لە دژی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان پەیوەست بوون بە هەڵمەتی ئاسمانی.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
هێرشەکانی رژێمی سەهیۆنی بۆ سەر ئێران، شوێنی نیشتەجێبوونی مەدەنیی کردە ئامانج. لە هێرشی سەر کۆمەڵگەی نیشتەجێبوونی چەمران لە تاران ٦٠ کەسی مەدەنی شەهید بوون. ئێران رایگەیاند کە تۆڵەسەندنەوە بەردەوام دەبێت و هێرشەکان بێ سزا نابن.
عیزەت ئەلریشق ئەندامی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی حەماس جەختی کرد کە هێرشی مووشەکی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئێران لە دژی رژێمی سەهیۆنی پەیامێکی ڕوونە بۆ بەرەی خۆڕاگری و وتی، "هەرکەسێک هێرش بکات باجەکەی دەدات."
ئێران لە پڕۆسەی تۆڵەسەندنەوە کە لە کاردانەوە بە هێرشەکانی ڕژێمی سەهیۆنی دەستیپێکردووە، دەچێتە قۆناغێکی نوێوە. سەرچاوە سەربازییەکانی ئێران رایانگەیاند کە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا نەک تەنها ناوچە داگیرکراوەکان بەلکو بنکەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە دەکرێنە ئامانج.
کەتائیبی قەسام لقی سەربازی بزووتنەوەی حەماس راگەیاند، لە ئەنجامی ئۆپڕاسیۆنێکی کەمینی لە ناوچەی بەیت لاهیا لە باکووری کەرتی غەززە گروپێک سەربازی داگیرکەر کوژران و بریندار کران.